کوردی العربية English

مەرج و ڕێکارەکان

دوایین نوێکردنەوە: کانوونی دووەمی 2025

بەخێربێیت بۆ بەشی ماف و ڕێکارەکان

ستافی هەرزانتر بە مافی یاسایی بەڕێزتان دەزانێت کە ئاگاداری سەرجەم مافەکانی خۆتان و ڕێکارەکانی پلاتفۆرمی هەرزانتر بن کە پێک هاتوە لەم خاڵانەی لای خوارەوە:

نرخی بەئەندامبوون لە پلاتفۆرمی هەرزانتر

پلانەکانی بەئەندامبوون

3 مانگ

25,000 د.ع

6 مانگ

35,000 د.ع

1 ساڵ

45,000 د.ع

داشکاندن و سوودەکان

  • داشکاندنی %10 بەردەستە ئەگەر بەکارهێنەرێک لە ڕێگەی ئارەزووی تۆوە بەشداری بکات
  • %20ی کرێی بەئەندامبوون وەک کۆمیسیۆن وەردەگریت ئەگەر ئەندامی نوێ کۆدی ئارەزووی تۆ بەکاربهێنێت (لە پرۆفایلی هەژمارەکەتدا نیشاندراوە)

داشکاندن بۆ دایک و باوکان لە کاتی کڕینی کۆپۆن

داشکاندنی تایبەت بۆ دایک و باوکان

  • داشکاندنی %25 لە نرخی هەر کۆپۆنێک بۆ ئەو دایک و باوکانەی کۆپۆن دەکڕن بۆ 2 مندالیان
  • داشکاندنی %33 لە نرخی هەر کۆپۆنێک بۆ ئەو دایک و باوکانەی کۆپۆن دەکڕن بۆ 3 مندالیان

ڕێکاری گرنگ لە کاتی کڕین لە فرۆشگاکان

ئاگاداری گرنگ

لەکاتی کڕینی کاڵاکانتان لە ناوەندە بازرگانیەکان بەهیچ جۆرێک باسی بەئەندامبوونی وێبسایت مەکە تا کاتی پارەدان، تا دوور بیت لە گۆڕینی نرخ

دیاری مانگانەی تایبەت

چۆنیەتی بەدەستهێنانی دیاری

  • مانگانە دیاری تایبەت پێشکەش دەکرێت بەو هەژمارەی کە زۆرترین جار داشکاندنی بۆ کراوە
  • بۆیە دڵنیابەوە لە سکان کردنی بارکۆدی تایبەت بە ناوەندە بازرگانیەکە لەکاتی کڕین

هەڵسەنگاندن لە دوای کڕین

لەدوای کڕین دەتوانی هەڵسەنگاندنی خۆت بۆ فرۆشیار بکەیت:

  • پێدانی 5 ئەستێرە بۆ باشترین ئەزموون
  • پێدانی 1 ئەستێرە بۆ خراپترین ئەزموون
  • ئەزموونی خۆت هاوبەش بکە لەگەڵ ئەندامانی پلاتفۆرمی هەرزانتر

سیاسەتی داشکاندن و ئۆفەری گشتی

ڕێکاری داشکاندن

لەکاتی داشکاندن و ئۆفەری گشتی ناوەندە بازرگانیەکان سودمەند دەبیت لە گەورەترین داشکاندن نەک کۆی هەردوو داشکاندنەکە

گازاندەکردنی پێشێلکاری

گرنگی پەیوەندیکردن

لەکاتی هەر پێشێلکاریەک لەلایەن هاوبەشانی هەرزانتر (ناوەندە بازرگانیەکان و فرۆشیاران) پێویستە ڕاستەوخۆ و بێ دواکەوتن پەیوەندی بکەیت بە سەنتەری هاوکاری تا کێشەکەت بۆ چارەسەر بکرێت

سیاسەتی بەکارهێنانی هەژمار

ڕێکارەکانی هەژمار

  • ئەندامبوون لە پلاتفۆرمی هەرزانتر سنووردارە و تەنها مافی یاسایی خاوەنی هەژمارە بۆ سوودمەندبوون لە داشکاندنەکان
  • هاوبەشیکردنی هەژمارەکەت لەگەڵ هەر کەس و لایەنێک دەبێتە هۆی ڕاگرتنی ئەکاونتەکەت بەتەواوی

زانیاریی پەیوەندی

پەیوەندیمان پێوە بکە

ئیمەیل: support@harzantr.com
تەلەفۆن: +964 750 123 4567
ناونیشان: هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق

پەسەندکردنی مەرجەکان

بە پەیڕەوکردنی ئەم سیاسەتانە، ئەزموونێکی خۆش و سوودبەخش لە هەرزانتر دەبێت. بۆ هەر کێشەیەک، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پشتگیری بکە.